به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گوێرەی بەرنامە داڕێژی و پلانە داڕێژراوەکان بۆ هاوکارییەکانی تاران و مسکۆ لە بواری بەرهەمی هێنانی دەرمانێکی تازەی دەسکری ئێران بۆ نەخۆشی "ئێم ئێس" کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەن پێتێرزبورگ دەستی پێ کرد، لایەنی ئێرانی ڕاگواستنی تەکنەلۆژیای بەرهەم هێنانی ماکی سەرەتایی دەرمانی فینگۆلیمودی بە گوێرەی رێککەوتنە بەدی هاتوەکان لەگەڵ روسیا جێبەجێ دەکات.
بە گوێرەی ئەو هاوکارییە ماکی سەرەتایی دەرمانی ئیک ئێس بە باڵاترین ستانداردی جیهانی پەسندکراوی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆبازاڕەکانی ڕوسیا و وڵاتانی دیکە بەڕێ دەکرێت.
هەروەها رۆژی پێنج شەممە لە دانوستانی وەزیری تەندروستی ئێران لەگەڵ ورورنیکا سکوورتسوا وەزیری تەندروستی ڕوسیا دوو پڕۆتۆکۆلی پەیوەندیی دەرمانی و کەرەستەی پزیشکی و یەک بەرنامەی هاوکاریی تەندروستی لەنێوان دوو دەوڵەت و هەروەها 12 بەڵگە لە لایەن کەرتە تایبەتەکانی دوو وڵات لە مسکۆ واژۆ دەکرێن.
حەسەن قازی زادەی هاشمی وەزیری تەندروستی،فێرکاری و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ بۆ هەڵسەنگاندن و رەخساندنی هەل و بوارەکانی هاوکاری کردنی ئێران و ڕوسیا لە کەرتی تەندروستی دا بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە ڕوسیا......
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٥
News ID: 782055
هێڵی بەرهەم هێنانی دەرمانێکی تازە بەرهەم هاتووی ئێرانی بۆ نەخۆشی" ئێم ئێس" بە ئامادەبوونی حەسەن قازی زادەی هاشمی وەزیری تەندروستی،فێرکاری و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەن پێتێرزبورگی روسیا دەستی بە کار کرد.